گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران جێی سەرنجی ڕۆژنامەکانن

ڕۆژنامەکانی ئێران لە هەواڵێکدا

2019.04.18 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەکانی ئێران لە هەواڵێکدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

کۆبوونەوەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئێران لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی لاپەڕەی یەکەمی زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئێرانی گرتووە، بە گرنگییەوە باس لەو کۆبوونەوەیە دەکرێت.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2019 لە بەرگی یەکەمی رۆژنامەی (ئەفکار)دا وتەیەکی ئایەتوڵڵا خامنەیی دانراوە، کە دەڵێت: "دەستی برایەتی لە نێو سوپادا دوای هەنگاوەکانی ئەمریکا، هەنگاوێکی جوان بوو"، ڕابەری شۆڕشی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر کارێک دوژمن توڕە بکات کارێکی باش و دروستە، پێچەوانەکەشی ڕاستە.

.

هەروەها نامەکەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان بە گرنگییەوە باسکراوە، کە تێیدا جەواد زەریف ڕایگەیاندووە، بە تیرۆریست ناوبردنی بەشێك لە هێزی وڵاتێك، پاشهاتی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، بەڵام نابێتە هۆی تێکدانی سیستمی جیهانیش.

.

هاوکات بەشێکی دیکەی ڕۆژنامەکان باسیان لە کۆبوونەوەکەی جەواد زەریف و چاوشئۆغڵۆ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا، کە تێیدا چاوشئۆغڵۆ ڕایگەیاند، تورکیا گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران پەرەپێدەدات، لە بەرامبەردا جەواد زەریف ئاماژەی بەوەکردووە، هەر چەشنە هیرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر تورکیا ئیدانە دەکەن و بەرگری لە ئارامی تورکیا دەکەن.

.

سەبارەت بە زیانی لافاوەکانی ئەو وڵاتەش، ڕۆژنامکانی تیجارەت و حەیات، باسیان لەوەکردووە، یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی ئێران زیاد دەکرێت.

.

.