گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسیار لە نهێنی کاردانەوەکان دەکات 

تاریق حەرب: ئەو هاو خەمییەى بۆ تیرۆرکردنى هاشمى کراوە بۆ کۆچى سەرکردە و پادشاکان نەکراوە 

2020.07.08 - 17:19
تاریق حەرب: ئەو هاو خەمییەى بۆ تیرۆرکردنى هاشمى کراوە بۆ کۆچى سەرکردە و پادشاکان نەکراوە 

ناس کورد-

یاساناسێکی عێراقی سەرسوڕمانی خۆی لەکاردانەوەی لایەنە بیانییەکان و ناوخۆییەکان نیشاندا لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری دیاری ئەمنیی عێراق ودەڵێت، خۆتۆ نە وەزیر و نە پاشا و نەبەرپرسێکی حکومی بووی بۆ ئەوەندە بە پەژارەن بۆت؟!.

 

تاریق حەرب، یاساناسی دیاری عێراق لە هەژمارى فەرمی خۆی لە فەیسبوک دەربارەی تیرۆرکردنی هاشمی نوسیویەتی :"لەلاپەرەکانی مێژووی نوێی عێراقدا زۆر گەڕام هیچ کەسایەتییەکی ئەم وڵاتەم بەرچاو نەکەوت ئەوەندەی هیشام هاشمی لە کاتی گیانلەدەستدانى لە دەرەوە و ناوخۆی وڵاتدا بە پەژارە بن بۆی".

 

ئاماژەی بەوەش کرد : "چەندین سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان لە مێژووی نویی عێراقدا کوژراون یان خۆیان کوشتووە یاخود کۆچی دواییانکردووە، بەڵام هیچ کات نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی، یەکێتی ئەوروپا کە گەورەترین ڕێکخراوی جیهانین ئەوەندە بەداخ نەبوون بۆی و ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنساش کە گەورەترین وڵاتانی جیهانن بە هەمان شێوە".

 

حەرب، لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا باسی لە کۆچی دوایی سەرکردەکانی عێراقی کردووە کە بەراورد بە کوشتنەکەی هاشمی ئەوەندە کاردانەوەى دەرەکی و ناوخۆیی لێنەکەوتووەتەوە و رونیکردەوە :"کاتێک سێ پادشاکانی عێراق کۆچی دواییانکرد، عەبدولموحسین سەعدون، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کوشت، عەبدولکەریم قاسم، عەبدولسەلام عارف، جەلال تاڵەبانی چەند کەسایەتیەکی دیکەى ئەم وڵاتە  گیانیان لەدەستدا ئەوەندە کاردانەوە وهاوخەمی دەرەکی و ناوخۆیی لێنەکەوتەوە".  

 

 حەرب جەختدەکاتەوە :"لە ناوخۆی عێراقیش مردنەکەى کاردانەوەی زۆری بەدوای خوێدا هێنا نهێنییەکەى نازانم چییە، تۆهیچ پۆستێکی حکومی و ئاینیی و کۆمەڵایەتییت نەبووە".  

 

 لەکۆتایی بڵاوکراوەکەیدا تاریق حەرب ئاماژە بەوە دەکات :"کەسانی پایە بەرزلە دەرەوە ولە ناوخۆی عێراقیشدا بەپەژارە و هاوخەمن بۆ تۆ، ئایا تیرۆکردنەکەی تۆ تیرۆری تیرۆرکردنی کرد لە وڵاتەکەمان؟، ئاواتەخوازین تیرۆرکردنەکەی تۆ دوا تیرۆربێت لەعێراق، تیرۆرکردنەکەی تۆ ببێت بە مایەی تیرۆرکردنی ئەو کەسانەی کە تۆ وعێراقی پایە بەرزیان تیرۆرکرد".