گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی بەرگریی عێراق گۆڕانكارى لە چەند پۆستێكى ترى باڵای ئەمنيدا کرد

2020.07.07 - 23:58
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی بەرگریی عێراق گۆڕانكارى لە چەند پۆستێكى ترى باڵای ئەمنيدا کرد

ناس کورد-

لە چوارچێوەى گۆڕانكاريەكانى حكومەتى عێراق بە سەرۆكايەتى مستەفا كازمى وەزارەتى بەرگریی عێراق چەند گۆڕانكاريەكى لە پۆستە ئەمنيەكاندا ڕاگەياند .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فەرمى عێراقیە بڵاويكردەوە، وەزارەتى بەرگرى ژمارەيەك گۆڕانكارى لە پۆستە ئەمنيەكاندا كردوە، لەو چوارچێوەيەشدا بڕيار دراوە فەريق ڕوكن جەميل شمەرى بگوازرێتەوە بۆ ئەميندارێتى وەزارەتى بەرگرى و فەريق ڕوكن سەعد عەلاق كراوە بە سەرۆكى زانكۆى بەرگرى.

 

هەروەها ليوا ڕوكن فائز مەعمورى كراوە بە بەرێوەبەرى هەواڵگرى سەربازى و عەميد حەمەد جبورى ئەركى بەرێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتى بەڵگەنامە سەربازيەكانى پێدراوە.

 

دواى ئەوەى مستەفا كازمى پۆستى سەرۆك وەزيرانى عێڕاقى كرد دەستى كرد بە چەندين گۆڕانكارى بەتايبەتى لە پۆستە ئەمنى و سەربازيەكاندا، پێشتريش فالح فەيازى لە پۆستى ڕاوێژكارى دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى لابرد و قاسم ئەعرەجى وەزيرى پێشووى ناوخۆى لەجێگەى دانا.

 

هەروەها عەبدولغەنى ئەسەدى كرد بە سەرۆكى دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى و فەريق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعديشى كرد بە فەرماندەى دەزگاى دژە تيرۆر و چەندين گۆڕانكارى ترى لە پۆستە ئەمنيەكاندا كرد.