ناس کورد-
كەتيبەكانى حزبوڵا ڕەتيدەكاتەوە دەستى لە كوشتنى هيشام هاشمى، شارەزاى ديارى ئەمنیى عێراقى هەبێت و دەڵێت، هەڵمەتی بەئامانجگرتنی ئەو لایەنانەى کە دژی مانەوەى ئەمریکان لە عێراق دیار و ئاشکرایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كەتيبەكانى حزبوڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە تيرۆركردنى هيشام هاشمى بڵاويكردوەتەوە، "زنجيرەى بەئامانجگرتنى ئەو لايەنانەى دژى بوونى هێزەكانى ئەمريكان لە عێڕاق زۆر ڕوون و ئاشكرايە بە بەرنامەى ميديا دژەكانى عێراق و ئەو ڕاگەياندنانە تۆمەت دژى لايەنە ئۆپۆزسيۆنەكانى داگيركەر دەبەخشنەوە، مێژووى ئەمريكا و ئەوانەى لەگەڵيدان پڕن لە شێوازى غەدر و تاوانەكانيان دژ بە مرۆڤايەتى."
زیاتر بخوێنەوە: شێوازە لێکچووەکان و چەند بەڵگەیەک ئەو لایەنە ئاشکرا دەکات کە هیشام هاشمی تیرۆرکردووە
ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، "بەڵام موجاهيدە بەرگريكارەكان خوڕەوشتى سوارچاكيان هەيە خاوەنى بەها و شەرعيەتن و ناتوانن لە جێبەجێكردنى ئەركە شەرعيى و ئەخلاقى و نيشتمانيەكانيان دوريان بخەنەوە."
ئەوەش دواى ئەوەدێت لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان هەڵمەتێك دژى كەتيبەكانى حزبوڵڵا دەستى پێكردوە و ئەو ميليشيايەى نزيك لە ئێران بە تيرۆركردنى هيشام هاشمى تۆمەتبار دەكرێت.