ناس کورد-
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەسەر دەنگۆی چوونی لیۆنێل مێسی بۆ یانە ئینگلیزییەکە لە وەرزی داهاتوودا قسەیەکی شۆکهێنەری کرد و ڕایگەیاند، هیوادارە مێسی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گواردیۆلا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی پلانەکانی یانەکەیەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانان ڕایگەیاند: " لەئێستادا هیچ شتێک لەوبارەیەوە ناڵێم تا وەرزی ئەمساڵ کۆتایی دێت و ئەوکات بیر لە پلانی نوێ دەکەینەوە."
هاوکات لەبارەی گواستنەوەی لیۆنێڵ مێسی، پیپ وەڵامێکی شۆکهێنەری داهایەوە و وتی: "هیوادارم مێسی هەر لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە،"
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ئەنجامە خراپەکانی یانەی بەرشەلۆنە لەماوەی دواییدا، دەنگۆی ڕۆشتنی مێسی لە یانە کەتەلۆنییەکە بڵاوبووەتەوە و بەشێك لە ڕۆژنامەکانیش ناوی دەبەستنەوە بە یانەی مانچستەرسیتی، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییە باشەکەی مێسی و گواردیۆلا.