ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 813 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات کراوە، دەرئەنجام دوو هەزار و 426 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، کۆی گشتیی توشبووانیش کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 64 هەزار و 791 توشبوو، حاڵەتە نوێیەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 241
بەغدا\کەرخ: 436
شاری پزیشکی: 41
نەجەف: 43
سلێمانی: 172
هەولێر: 137
دهۆک: 15
کەربەلا: 75
کەرکوک: 66
دیالە: 62
واست: 27
بابل: 172
بەسرە: 137
میسان: 89
دیوانیە: 49
زیقار: 162
ئەنبار: 18
سەڵاحەدین: 462
موسەنا: 43
نەینەوا: 15
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 118 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمار کراوە، کۆی گشتیی ئەو کەسانەى بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون گەیشتووەتە دوو هەزار و 685 کەس.
هاوکات، هەزار و 511 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 36 هەزار و 252 کەس.