گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر تیرۆرکردنی هیشام هاشمی.. کازمی لێکۆڵینەوە لە چەند فەرماندەیەکی ئەمنی دەکات

2020.07.07 - 18:00
لەسەر تیرۆرکردنی هیشام هاشمی.. کازمی لێکۆڵینەوە لە چەند فەرماندەیەکی ئەمنی دەکات

ناس کورد-

مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێڕاق فەرمانى لەسەركارلابردنى عەميد ڕوكن محەمەد قاسم فەهد، فەرماندەى فيرقەى یەکی پۆليسى فيدراڵى دەركرد و داواش كراوە لێكۆڵينەوەى لەگەڵدا بكرێت، ئەوەش بەهۆى ئەو تيرۆركردنانەى ماوەيەكە لە شارى بەغدا ڕوو دەدەن.

 

بەپێى نوسراوێك كە واژۆى فەرق روكن محەمەد حەميد كازم، سكرتێرى تايبەتى سەرۆكى هێزە چەكدارەكانى عێڕاقى پێوەيە و ئاراستەى نوسينگەى وەزيرى ناوخۆ كراوە، مستەفا كازمى فەرمانيكردوە بە لابردنى عەميد روكن محەمەد قاسم فەهد، سەرۆكى فيرقەى يەكەمى پۆليسى فيدراڵى.

 

ئەوەش هاتوە، ناوبراو ڕاپێچى لێكۆڵينەوە بكرێت، ئەوەش بەهۆى ئەو تيرۆركردنانەى ماوەى كۆتايى و لاوازى ئەداى لەو كەرتەى لێى بەرپرسە، داواش كراوە كە رێوشوێنى پيێويست بگيرێتەبەر و دەستبەجێ نوسينگەى سەرۆكى گشتى هێزە چەكدارەكان ئاگادار بكرێتەوە.

 

شەوى ڕابردوو هيشام هاشمى، شارەزا و لێكۆڵەرى ئەمنى ديارى عێراقى لەلايەن چەند چەكدارێكەوە لەبەردەم ماڵەكەى خۆيدا كوژرا و ئەوەش كاردانەوەى ناوخۆيى و جيهانى لێكەوتەوە.

 

سەبارەت بە تيرۆركردنيشى شەقامى عێراقى بوون بە دوو بەشەوە، بەشێكيان پێيان وايە، لەلايەن ڕێكخراوى داعشەوە تيرۆر كراوە و بەشى زۆرينەيشى پێيان وايە كە گروپە ميليشياكانى سەربە حەشدى شەعبى لەپشت ئەو كارەوەن.

لاخى خۆشيەوە غه‌یس ته‌میمى، توێژه‌ر و نوسه‌رى عێراقى و هاوڕێى هاشمى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر وێنەى چاتێكى نێوان خۆى و ناوبراوى بڵاوكردەوە و تێيدا هاشمى بۆى نوسيوە: "كەتەيبەكانى حزبوڵڵا هەڕەشەى كوشتنم لێ دەكەن و پرسيارى ئەوەشى كردبوو كە چى بكات لەگەڵيان".

 

هەريەكە لە ڕێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان و يەكێتى ئەوروپا و باڵيۆزى وڵاتان و سەرۆككۆمار و سەرۆكى پەرلەمان و چەندين لايەن و كەسايەتى حزبى ناوخۆش تيرۆركردنى توێژەرە عێراقيەكەيان ئيدانەكرد و داواشيان لە حكومەت كردوە كە ئەنجامدەرانى ئەو كارە بدۆزرێتەوە و بەسزاى خۆيان بگەن، سەرۆك وەزيرانيش بەڵێنى دۆزينەوەيانى دابوو.