ناس كورد-
تیرۆرکردنى هیشام هاشمى شیکەرەوەى دیارى ئەمنى عێراقى کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا و داواى دەستگیرکردنى ئەنجامدەرانى تاوانەکە دەکرێت، سیاسەتمەدارێکیش بە دەستپێکى قۆناغێکى نوێ ناویدەبات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنى حەشدى شەعبى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هاشمى لەسەر دەستى گروپە تیرۆریستییەکان تیرۆرکراوە و داوا لە دام و دەزگا ئەمنییەکان دەکەن بەدواداچون بۆ ئەو تاوانە بکەن و ئەنجامدەرانى دەستگیر بکەن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هاشمى بەدیارترین نوسەرى تایبەتمەند بە داعش و گروپە "تیرۆریستییەکان" ناسراوە و رۆڵى گەورەى هەبووە لە ئاشکراکردنى نهێنییەکانیان.
هاوکات مستەفا کازمی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى تیرۆرکردنی ناوبراد بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیشام لەسەر دەستی گروپێکی چەکدار لە دەرەوەى یاسا کوژراوە، ئەو دەنگێکی پشتگیریکاری بوو لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق."
رئيس مجلس الوزراء @MAKadhimi : نتوعد القتلة بملاحقتهم لينالوا جزاءهم العادل، ولن نسمح بأن تعود عمليات الاغتيالات ثانية الى المشهد العراقي.
— المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶 (@IraqiPMO) July 6, 2020
دەشڵێت، بەڵێنی سزادانی ئەو لایەنە دەکات کە کارەکەى کردووە و "ڕێگە نادەین چیتر کردەى تیرۆرکردن بگەڕێتەوە بۆ عێراق."
إغتيال الباحث الصادق الخلوق الوطني #هشام_الهاشمي على يد خارجين على القانون،جريمة خسيسة تستهدف الانسان العراقي وحقه في الحياة الحرة الكريمة، وتستهدف القيم التي ارتضيناها للوطن فيما بعد حقبة الاستبداد.
— Barham Salih (@BarhamSalih) July 6, 2020
أقل الواجب الكشف عن المجرمين وإحالتهم الى العدالة، لضمان الأمن والسلام لبلدنا pic.twitter.com/xpyoS13BQP
ان عملية اغتيال الخبير بالشأن الامني #هشام_الهاشمي عمل مدان يستهدف عودة صفحة غياب الاستقرار وموجات الاغتيال وارباك المشهد الامني تحقيقا لمصالح ضيقة، خالص العزاء والمواساة لذوي الفقيد تغمده الله بواسع رحمته، كما نطالب الاجهزة الامنية بالاسراع في فتح تحقيق عاجل بالحادث.
— Ammar Al-Hakim | عمار الحكيم (@Ammar_Alhakeem) July 6, 2020
لاى خۆیەوە، جنین بلاسخارت نێردەى نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، توشى شۆک بوون بە بیستنى هەواڵى تیرۆرکردنى هاشمى و بەتوندى ئیدانەى دەکەن، داواشى لە حکومەت کردووە بەزویی ئەنجامدەرانى ئەو کارە دیاری بکات و رادەستى یاسایان بکات.
هاوکات عزەت شابەندەر سیاسەتمەدارى عێراقى هۆشداریداوە لە دەستپێکردنى قۆناغى "پاشەگەردانى و نەمانى ئاسایش" دواى تیرۆرکردنى هاشمى.
ئێوارەى ئەمڕۆ هیشام هاشمى لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا لەبەغدا لەلایەن چەکدارانى نەناسراوە تەقەى لێکراو بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.
هیشام هاشمی پێش کەمتر لە کاتژمێرێک لە تیرۆرکردنى لە هەژمارى خۆى لە تویتەر باسى لە دابەشبوونى عێراق کردووە.
هاشمى لەتویتەکەیدا نوسیویەتى، دابەشبوونەکانی عێراق پشتڕاستکرانەوە یەکەم - بەئەو نەریتە پشکپشکێنەی کە داگیرکەر لەگەڵ خۆی هێنای، شیعە، سونە، کورد، تورکمان و کەمینە کە ناوەرۆکی پێکهاتەکانی عێراقە
دووەم- حیزبەکانی دەسەڵات شیعە، سونە ، کورد و تورکمان دەیانەوێت بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ڕێگەی دابەشبوونەوە بەدەست بهێنن.
سێیەم- حیزبە ئاینییەکان ڕکابەرێتییەکانی خۆیان گۆڕیوە بۆ ڕکابەرێتی تایفەگەری.
هیشام هاشمی، لە ساڵی 1973 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، مێژوونوس وتوێژەرێکی شارەزا بووە لە بواری ئەمنی، ستراتیژی و گروپە چەکدارەکان.
دەرچوی کۆلێژی ئابورییە بەشی ژمێریاریییە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لە ساڵی 1997 چاودێری چالاکی گروپە ئیسلامییە عێراقییەکانی کردووە.
ڕۆڵی باڵای گێڕاوە لە توێژینەوە لە دەستنوسە فقهییەکان و فەرمودەکانی پێغەمبەر(د.خ).
لە ساڵی 2002 لە سەردەمی ڕژێمی سەدامدا زیندانیکراوە. لە ساڵی 2003 لە زیندان ئازادکراوە و دەستی کردووە بەکاری ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ژمارەیەک کەناڵ و ڕۆژنامەی بیانی کە زۆربەی ڕاپۆرت و نوسینەکانی دەرباری نەخشەی گروپە چەکدارەکان بووە لە عێراق.
بەهۆی ئەوەی هاشمی یەکەم کەس بووە کە پەردەی لەسەر بیروهزر، ناوی سەرکردەکانی گروپی (ئەنسار ئیسلام، قاعیدە و داعش لە عێراق و سوریا) لاداوە، چەندین جار لەلایەن ئەو گروپانە بە "نۆکەرو هەڵگەڕاوە" لە قەڵەم دراوە.