کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
.
ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆ و پەیمانگاکان گەرچی بۆ زۆرینەی خوێندکاران ڕۆژێکی خۆشە و ئامادەکارییەکی زۆری بۆ دەکەن، بەڵام کەمیش نین ئەو خوێندکارانەی لەو ڕۆژە ڕادەکەن و تا بەهۆی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە لای هاوڕێکانیان "ئیحراج" نەبن.
.
خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆتا ساڵی خوێندنیاندا ئاهەنگی دەرچوون و ماڵئاوایی‌کردن لە ژیانی زانکۆ ئەنجام دەدەن، کە تێیدا ئامادەکارییەکی زۆر دەکەن و خۆیان دەڕازێننەوە و کەسوکار و کەسە نزیکەکانیشیان بۆ ئەو ڕۆژە بانگهێشت دەکەن، دواتر ئاهەنگێکی گەورەش ئەنجامدەدەن.
.
به‌پێى به‌دواداچونێكى ناس کورد، به‌شێك له خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له هه‌رێمى كوردستان، به‌هۆى زۆریی تێچووی ئاهەنگی دەرچوون، توانای بەشدارییکردنیان لە مەراسیمەکانی ئەو ڕۆژەدا نییە و بەو هۆیەشەوە تووشی ئیحراجی دەبن لای هاوڕێکانیان.
.
به‌هنام، ناوى خوازراوى خوێندكارێكه له به‌شى كشتو‌كاڵى زانكۆى سلێمانى، کە خۆی و خوشکێکی ئەمساڵ کۆتا قۆناغی خوێندنیانە و چەند ڕۆژێکی دیکە ئاهەنگی دەرچوونیانە، بەڵام بەهۆی باری داراییەوە تا ئێستا هیچ ئامادەکارییەکان نەکردووە.
.
بەهنام به ناس كورد-ى وت، "نه خۆم و نه خوشكه‌كه‌شم به‌ئاهه‌نگى ده‌رچوونمان دڵخۆشنین، ئێستا هه‌ردووكمان قۆناغى چوارین ئه‌و بایۆلۆجى و منیش كشتوكاڵ، بڕیاره چوار ڕۆژى دیكه ئاهه‌نگى ده‌رچوونمان بۆ بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئامادەکارییەکمان نەکردووە."
.
"پێشتر كارم ده‌كرد، ده‌متوانى خەرجییەکانی خۆشم و خوشكه‌كه‌شم دابینبکەم، به‌ڵام ئێستا كارم نیییه، باوكم پینه‌چییه و ته‌نها ده‌توانێ خه‌رجى ماڵه‌وه دابینبكات، ئێستا هه‌رچه‌ند بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ جل و به‌رگ و دابینكردنى كرێى هۆڵ و ئه‌و مه‌سروفه زیادانه‌ى كه ئێستا وه‌ك بارقورسییهك له‌سه‌ر كه‌سانى وه‌ك من زیادیان كردووه له‌كوێ بهێنم" به‌هنام واى وت.
.
ئەو خوێندکارە باس لەوەش دەکات کە هاوڕێکانی جل و به‌رگیان بۆ ئەو ڕۆژە كڕیوه و ئاماده‌كارییان كردووه، "كاتێكیش به من ده‌ڵێن، ناتوانم بڵێم تواناى كڕینم نییه، به‌ڵكو زۆریش ئیحراج ده‌بم و هه‌ست به كهمىی خۆم ده‌كه‌م، كه ته‌نها 100 هه‌زار دیناریشم بۆ خۆم و خوشكه‌كه‌شم پێ په‌یدا ناكرێت".
.
بەپێی بەدواداچوونێکی پێشتری ناس کورد لەبارەی ئاهەنگەکانی دەرچوونەوە، دەرکەوتووە کە هەندێک لە کچان خەرجی خۆئامادەکردنیان بۆ ئەو ڕۆژە دەگاتە یەک ملیۆن و 300 هەزار دینار. ئەوەش تێچوویەکی زۆرە و بەشێکی خوێندکاران توانای دابینکردنیان نییە.
.
ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی بەشێک لە خوێندکاران دەبێتەوە لە ڕۆژی ئاهەنگی دەرچووندا تەنها پەیوەست نییە بە کێشە داراییەکانەوە، بەڵکو هەندێک جار کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش خۆشیی ئەو ڕۆژە لە خوێندکاران دەکاتە ناخۆشی.
.
پێشڕه‌و، ناوى خوازراوى خوێندكارێكه له‌به‌شى مێژووى كۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانى زانكۆى سلێمانى، ئه‌و به ناس كورد-ى وت: "ڕاسته لپاش چوار ساڵ خوێندن و ماندوبوون خوێندنم ته‌واو كرد، ئێستاش به‌ره‌و وه‌رگرتنى پاداشتى و وه‌رگرتنى بڕوانامه‌كه‌م ده‌چم، به‌ڵام ڕاستى من هیچ دڵخۆش نیم، چونكه هیچ ئه‌ندامێك له خێزانه‌كه نایه‌ن بۆ ئاهه‌نگى ده‌رچوونم".
.
ئەو خوێندکارە چوار ساڵی زانکۆی بەشێوەیەکی سەخت بەڕێکردووە، بەشێوەیەک بەوتەی خۆی ڕۆژانە لە کاتژمێر 4:00ی بەربەیانەوە ڕۆیشتووە بۆ کار تا کاتژمێر 8:00 و دواتر ڕاستەوخۆ چووە بۆ زانکۆ، "نه شیكپۆشبووم و نه بۆنخۆش، ئاخر من له‌سه‌ر كاره‌وه بۆ سه‌ر ده‌وامى خوێندن، پاشتر ئێواره گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ى تێدا نهحهساومهتهوه".
.
دایکی پێشڕه‌و زیاتر له 6 ساڵه گیانى له‌ده‌ستداوه، ئه‌و ئێستا وه‌ك تاقانه‌ى دایكى، لاى باوكى و باوەژنی ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "ئاسوده نیم لەو ماڵە، خۆم هەموو پێداویستییەکانی خۆم دابیندەکەم و زۆر جار خەرجییەکانی ماڵەوەش لەئەستۆ دەگرم، به‌ڵام ئه‌وان وەک بێگانەیەک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مندا ده‌كه‌ن."
.
پێشڕه‌و باس لەوەش دەکات هەرچەندە بانگهێشتی دایک و باوەژنەکەی کردووە بۆ ئاهەنگی دەرچوونەکەی، بەڵام ئەوان ئامادەنین بەشداریی بکەن، "بۆ من زۆر ئیحراجىیه كه كه‌سوكاره‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا نابن، له‌كاتێكدا زۆرێك له‌هاوڕێكانم میوانى تایبه‌تیشیان دێت، به‌ڕاستى بێزارم، به‌و ڕاده‌یه‌ى كه بیر له دووركه‌وتنه‌وه له ماڵیشه‌وه بكه‌مه‌وه".
.
.