کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
.
جێگرى سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە دەچێت و لەکۆتایی قۆناغی پێک‌ھێنانی حکومەتدان.
.
قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له مەراسیمی پەردەلادان له‌سه‌ر پەیکەری شەھید کارزان و ھاوڕێکانی لە سلێمانی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگه‌یاند، "پڕۆسەی سیاسی له ھەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بەرەو پێشەوە دەچێت، و ئێستاش لەکۆتایی قۆناغی پێک‌ھێنانی حکومەتداین".
.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان وتیشی: "پێموایە کە حکومەتی داھاتووی ھەرێم پێک‌ھات دەتوانێت درێژەپێدەری کارەکانی کابینەکانی پێشووتر بێت".
.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "رێکەوتن لەنێوان یەکێتی نیشتمانى كوردستان و پارتی دیمو‌كراتى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان-دا ھەیە و پێموایە ھەموو لایەک دەگەنە رێککەوتن".
.
ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی 200 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیووە و تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان نەیەگیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
.
.