گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکان چین؟

ئەو عێراقيانەى ڕەگەزنامەى وڵاتانى تريان هەيە رێگەيان پێدەدرێت بگەڕێنەوە وڵاتەكانيان

2020.07.05 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو عێراقيانەى ڕەگەزنامەى وڵاتانى تريان هەيە رێگەيان پێدەدرێت بگەڕێنەوە وڵاتەكانيان

ناس کورد- 

دەسەڵاتى فڕۆكەوانى مەدەنى عێراقى گەشتيارانى وڵاتەکەى لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات ئاگادار دەكاتەوە كە هەموو ئاسانكاريەكيان بۆ دەکرێت بۆ گەشتكردن و گەڕانەوەيان بۆ وڵاتەكانيان بە خێراترين شێوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەسەڵاتى فڕۆكەوانى مەدەنى عێراقى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بۆ ڕاى گشتى بەتايبەتى گەشتيارانى عێڕاقيى لەناوخۆ و دەرەوەى وڵاتى ڕووندەكاتەوە كە هەوڵى زۆر دەخەنە گەڕ لەگەڵ لايەنە تايبەتمەندەكان لەپێناو ئاسانكارى پێويست بە مەبەستى گەشتكردن ياخود گەڕانەوەيان بۆ وڵاتەكانيان بە خێراترين شێوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە كۆتا بڕيارى ليژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نيشتمانيدا  بڕیا دراوە و ڕەزامەندى كراوە لەسەر گەشتكردنى عێڕاقيەكان و خێزانەكانيان لە عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتانەى كە ڕەگەنامەيان هەيە تێيدا، هەروەها بەڵێننامەى دەستنوسيان لێ وەردەگرێت بەوەى كە تا پەتاى كۆرۆنا بە تەواوەتى كۆتايى دێت نەگەڕێنەوە عێراق.

 

دەسەڵاتى فڕۆكەوانى مەدەنى عێراقى جەختیشى كردوەتەوە، بە تەواوەتى پابەندن بە بڕيارى لايەنە باڵاكانى عێراق وەك ئەنجومەنى وەزيران و ليژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نيشتمانى تا ئەو كاتەى هەر تازەگەريەك سەبارەت بە گەڕانەوەى جوڵەى ئاسمانى بۆ بارى ئاسايى لە وڵاتدا دێتە ئاراوە.