ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی هەفتەیەک ئاو لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت و داواشدەکات، هاوڵاتیان ئەم هەفتەیە دەست بە ئاوەوە بگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: "بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "دابەشکردنی ئاو لە قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان، تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین دەست بەئاوەوە بگرن."
ڕونیشیکردووەتەوە: " لەئێستادا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتیان."