ناس کورد-
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ژنێک لەلایەن براکەیەوە لێی دراوە و دوای گەڕاندنەوەى بۆ نەخۆشخانەى هەڵەبجە گیان لەدەستداوە و دەشڵێت، "بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بووە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بە ناوی (أ.ع.ح) و تەمەن 32 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتنی هەڵەبجە، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت لەلایەن برایەکییەوە بە ناوی (أ.ع.ح) و تەمەن 34 ساڵ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە لە پارێزگای سلێمانی لێی دراوە و لەکاتی گەڕاندنەوەى بۆ پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستداوە."
"ژنەکە ژنی ماڵەوەیە و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە، براکەشی پیشەى پۆلیسە و دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەیە."
ئاماژەى بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە مادەى 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە."