کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
ناس كورد-
.
خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى، نادییه موراد به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزدى " چوارشەممەی سوور " په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای گەڕاندنەوەی ژیان بۆ شەنگال دەکات و داواش دەکات هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند ڕێگەی بدەن پڕۆکە خزمەتگوزارییەکان لەو شارە ئەنجام بدات.
.
لە پەیامەکەدا نادیە مورات ڕایدەگەیەنێت، سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌و دۆخه سه‌ختانه‌ى ڕووبه‌ڕویان بووەتەوە له ناوچه‌كانیان، "به‌ڵام بۆ مانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندن پێویسته، په‌یڕه‌وى كلتور و داب و نه‌ریتى خۆمان بین و بیانپارێزین و ئه‌ركه دینییه‌كان له جه‌ژن و ڕۆژوگرتن و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانمان بمێننه‌وه".
.
هەروەها هیوا دەخوازێت پاش پێنج ساڵ له شه‌ڕ و ئاڵۆزى، به‌ته‌واوى ئاواره ئێزدییه‌كانى بگەڕێنەوە شەنگال و دووباره ده‌ستبكرێتەوە به بنیادنانه‌وه‌ى ناوچه‌كه و په‌یڕه‌وی و پیرۆزییه‌كانى ئێزدى له‌ناوچه‌كه زیندوو بكه‌نه‌وه.
.
نادیەی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، داوا لە حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەکات ڕێگەی بدەن پڕۆکە خزمەتگوزارییەکانی لە شەنگال ئەنجام بدات، بەو پێیەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و دروستکردنی و خوێندنگه و زانكۆ و نه‌خۆشخانه له شه‌نگال و ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان.
.
نادیە موراد جەختیش دەکاتەوە کە گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان په‌یوه‌سته به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى، دەشڵیت: "پێویسته وه‌ك پڕۆژه‌كانى دیكه زۆر نه‌خایه‌نێت به‌ڵكو زوو ئه‌نجامه‌كه‌ى ببینین".
.
هاوشێوەی ئاینەكانی تر، ئێزدییەكانیش چەندین جەژنی تایبەت بە خۆیان هەیە، یەكێك لەو جەژنانە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییە، كە پێی دەڵێن جەژنی "چوارشەممەی سوور".
.
جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكان دەكەوێتە یەكەمین چوارشەممەی مانگی نیسانی خۆرهەڵاتی هەموو ساڵێك، كە 13 رۆژ جیاواز و درەنگترە لە مانگی نیسانی زاینیی و بەمشێوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسان جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە.
.
[youtube_video id="y7owWm2lLtw"]