گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

گرانترين 6 گرێبەستى شكستخواردووى بەرشەلۆنە

2020.07.04 - 23:22
گرانترين 6 گرێبەستى شكستخواردووى بەرشەلۆنە

 

ناس کورد-

لە چەند ساڵى ڕابردوودا يانەى بەرشەلۆنە بەدەست نەبونى پێكهاتەيەكى نمونەييەوە دەناڵێنێت كە هاندەرانى ڕازى بكات، لەئەنجامى گەڕانەكانيشيدا بەدواى دروستكردنى ئەو پێكهاتە نمونەييە چەندين گرێبەستى گرانبەهاى ئەنجامداوە كە زۆرينەيان شكستخواردوو بوون.

 

گرانترين 6 گرێبەستى شكستخواردووى بەرشەلۆنە:



1- فيليپ كۆتينهۆ

يانەى بەرشەلۆنە بەرامبەر 125 مليۆن يۆرۆ ئەو ياريزانە بەڕازيليەى لە يانەى ليڤەرپوڵى ئينگليزيەوە گواستەوە ڕيزەكانى بۆ شوێنگرتنەوەى نيمار دا سيلڤاى هاونيشتمانى، بەڵام نەيتوانى لەگەڵ پێكهاتەكەدا بگونجێت و لەئێستاشدا دەيەوێت ڕزگارى بێت لەدەستى.

 

2- عوسمان ديمبڵى

يانە كەتەلۆنيەكە لە بەرامبەر 125 مليۆن يۆرۆ ئەو ياريزانە فەرەنسيەى لە يانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانيەوە گواستەوە و هيوايەكى زۆرى بەم ياريزانە هەبوو، بەڵام لەماوەى دوو ساڵ و 6 مانگى ياريكردنيدا لە ڕيزەكانى بەرشەلۆنە تا ئێستا 9 جار تووشى پێكان هاتوە، هەروەها كێشەى هەڵسوكەوت و پابەندنەبونيشى بە ڕێنماييەكانەوە هەيە، ئالودەبونيش بە ياريە ئەلكترۆنيەكانەوە يەكێكى ترە لە كێشەكانى و ئەگەرى هەيە بەرشەلۆنە دەستبەردارى ئەميش ببێت.

 

3- ماڵكۆم دى ئۆليڤێرا

ئەم ياريزانە بەڕازيليەش بەرامبەر 41 مليۆن يۆرۆ لە يانەى جيروندان بۆردوى فەرەنسيەوە ڕويكردە يانەى بەرشەلۆنە، بەڵام دەرفەتى زۆرى پێ نەدرا بۆ ياريكردن و دواتر ڕوويكردنە يانەى زينيتى ڕوسى.

 

4- پاولينيۆ

ئەم ياريزانە بەڕازيليەش بەرامبەر 40 مليۆن يۆرۆ لە يانەى گوانجۆى چينيەوە ڕوويكردە يانەى بەرشەلۆنە، هەرچەند داوا دەكرا كە لە يانەكە بهێڵێرێتەوە، بەڵام يانە ئيسپانيەكە دووبارە گەڕانديەوە يانە چينيەكە.

 

5- ئەندريە گۆمێز

ئەم ياريزانە پرتوگاليە لەساڵى 2016 بەبڕى 37 مليۆن يۆرۆ لە يانەى ڤالەنسياوە ڕويكردە يانەى بەرشەلۆنە، هەر لەسەرەتاوە هاندەران پێيان سەير بوو و پرسيارى ئەوەيان دەكرد كە ئەو ياريزانە بۆ هێنراوە و هەميشە فيكەى ناڕەزايەتى بۆ لێدەدرا، دواتر ڕوويكردە يانەى ئيڤەرتۆنى ئينگليزى.

 

6- ئەنتوان گريزمان

ئەم ئەستێرە فەرەنسيە كە بە يەكێك لە باشترين ياريزانەكانى جيهان دادەنرا بەتايبەتى دواى بردنى جامى جيهانیى 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى، بەرامبەر 120 مليۆن يۆرۆ لە يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريدى ئيسپانيەوە ڕويكردە يانەى بەرشەلۆنە، بەڵام بەهۆى خراپى ئاستى لەگەڵ يانەكە ڕەخنەيەكى زۆرى ڕووبەڕوو كراوەتەوە.

 

كۆى گشتى ئەو شەش گڕێبەستەى يانەى بەرشەلۆنە 488 مليۆن يۆرۆ بووە، ئەوەش لەپێناو دروستكردنى ئەو پێكهاتە نمونەييەى كە هاندەرانى يانەكە داواى دەكەن، بەڵام سەرەڕاى خەرجكردنى ئەو پارە زۆرە ئاواتەكەى يانە كەتەلۆنيەكە و هاندەرەكانى بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمى زێڕينى "چاڤى، ئينێستا و پويۆڵ" بێهودە بووە.