ناس کورد-
وەزیری پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانستی وڵاتی هۆڵەندا ڕایگەیاند، ئەوان لە ئێستادا بەئاڕاستەی ئەوە کاردەکەن بەشی تایبەت بە ئاماژەدان بە ڕگەز لە پێناسەی کەسێتی هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان هەڵبگرن، ئەوەش لەپێناو پاراستنی مافی هاوڕەگەزخوازەکان و ئەوان دەڵێن، بەهۆی بوونی ئەو بەشەوە لە پێناسەکانیاندا دوچاری کێشەی زۆر بوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئینەگرید ڤان ئیگلسهۆڤن، وەزیری پەروەردە وڕۆشنبیری وزانستی وڵاتی هۆڵەندا ڕایگەیاند :"بۆ لەمەودوا ئاماژەدان بەڕگەزی مرۆڤ لە پێناسەی کەسێتیدا هیچ بایەخێک نییە و زانیارییەکی بێ سوودە و لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین ئەو زانیارییە لەسەر پێناسەی کەسێتی هاووڵاتیانی هۆڵەندا لابەرین بۆ ئەومەبەستەش یاداشتێکمان ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە."
وەزیرە هۆڵەندییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "لابردنی بەشی ئاماژەدان بە زانیاری ڕەگەز تەنها لە پیناسەی کەسێتیدا دەکرێت، بەڵام لە پاسپۆرتەکاندا دەمێنێتەوە و ئەوەش وەک پابەندبوونێک بەیاساکانی یەکێتی وڵاتانی ئەوروپا."
ئیگلسهۆڤن، ئەوەشی ڕوونکردووەتە، بڕیارە ئەو گۆڕانکارییەی کە ئەوان لە ئێستادا سەرقاڵی ئەنجامدانین لە ساڵی 2024 بۆ 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەشڵێت: "وڵاتەکەمان یەکەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا نییە کە ئەو هەنگاو دەنێت، بەڵکو لەئێستادا پێناسەی کەسێتی لەوڵاتی ئەڵمانیا بەشی تایبەت بە ئاماژەدان بەڕگەزی تێدا نییە."
بڕیارەکەی وەزیری پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانستی وڵاتی هۆڵەندا، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لەلایەن ئەو ڕێکخراوانەی کە تایبەتن بە داکۆکیکردن لە مافی هاوڕەگەزبازەکان و بە هەواڵێکی دڵخۆشکەریان وەسفکرد و ڕایانگەیاند، ئەوان هەموو ڕۆژێک بەهۆی بوونی ئەو بەشەوە لە پێناسەکانیاندا دوچاری کێشەی زۆر بوونەتەوە.