ناس کورد-
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێی لەبارەی ڕێکارەکانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبووه‌وه دەرکرد و بڕیاردرا ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەکان درێژبکرێتەوە و بڕیاری کردنەوەی بەشێک لەشوێنەکانیش درا، هاوکات مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و بەشێك لە شوێنەکانی دیکە بەداخراوی دەمێننەوە.
ئەمڕۆ شەممە 4ی تەموزی 2020، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە بە راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان، جگه له هێزه ناوخۆییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان تا 11ی ئه‌م مانگه.
هاوکات، بڕیاردرا ته‌واوی مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌كان، هەروەها یانه، مه‌له‌وانگه، كافتریا، نێرگه‌له‌خانه و هۆڵی بۆنه‌كان به داخراوی بمێننه‌وه و پرسه و ئاهه‌نگ و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ماڵ و هۆڵه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
هەروەها سەبارەت بە تاقیكردنه‌وه‌كانیش كه بڕیاره 11 مانگ به‌ڕێوه بچن، ئاماژە بەوەکراوە، ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان به رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه ئه‌نجام بدرێن و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
سەرجەم بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە: