گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی دارایی پەرلەمان: حکومەتی عێراق موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی مسۆگەرکردووە

2020.07.04 - 22:17
لیژنەی دارایی پەرلەمان: حکومەتی عێراق موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی مسۆگەرکردووە

 ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، حکومەت موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی مسوگەر کردووە و بڕیاریشە سبەی موچەی مانگی حەوتی موچەخوران دابەشبکرێت.

 

محەمەد دەڕاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند: "دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هیچ پەیوەندییەکی بە نەبوونی پارەوە نییە، بەڵکۆ کێشەکە تەنها تەکنیکیە و پەیوەندی بەڕێکارەکانی بانکەکانەوە هەیە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە:  "حکومەتی عێراق لە ڕێگەی قەرزی ناوخۆییەوە کە ڕێژەکەی  15 ترلیۆن دینارە تەواوی شایستە داراییەکانی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی حکومەتی مسوگەرکردووە و بڕیاریشە موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران سبەی دابەشبکرێت".  

 

بەوتەی دەڕاجی، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق،  پلانێکی ئابوری گشتگیری پێشکەش بە سەرۆککۆمارو سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی وەزیری دارایی عێراق بتوانێت بودجەی گشتیی 2020ی عێراق پێشکەش بە پەرلەمان بکات.