ناس کورد-
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا ڕاگەیاند و وەک توشبوویەکی کۆرۆناش دەڵێت، زۆرینەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە و ڕێنماییان دەکات کە چی بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "هاووڵاتیانی خۆشەویست پاش 14 رۆژ کەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان، کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی پشکنینەکەم نێگەتیڤ بوو، واتە کۆرۆنام تێپەراند".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "پێم خۆشە لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنە سیاسی و حزبی و حکومیانە بکەم بۆ هەواڵ پرسینتان گەورەتان کردم و گەرموگورترتان کردم لەخزمەتکردن".
د. یاد نەقشبەندی نوسیویەتی: دەمەوێت لەم چەند خاڵەدا پەیامێک بدەم بە هاووڵاتیان وەک چاک بووەوەیەکی کۆرۆنا :
١. زۆرینەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەک من.
۲. ئەو زۆرینەیەی وەک منن تەنها بە وەرگرتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسراحەتکردن، خۆ کەرەنتینەکردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو، وە دورکەوتنەوە لە دڵەراوکێ و جێبەجێکردنی رێنمای پزیشکان سەردەکەون بەسەر کۆرۆنادا وەک بەندە.
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی لە کۆتاییدا دەڵێت: "لە کۆتای هیوام لەشساغی و تەندروستیەکی باشە بۆ هەموو لایەک، وە هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ هەموان دەخوازم تەنها پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بین بەکەمترین زیان کۆرۆنا تێ دەپەرێنین".