گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی

پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی پەبجی پەسەندکرد

2019.04.17 - 16:30
پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی پەبجی پەسەندکرد

 

 

ناس کورد-

.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی ئەو یارییانەی پەسەندکرد کە دەبنە هۆی دروستبوونی توندوتیژی، لەنێویشیاندا یاریی پەبجی هەیە.

.

بەپێی یاساکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە پەسەندکرا، داوا لە حکومەتی عێراقی کراوە هەموو ئەو یاریانە قەدەغەبکات کە "هەڕەشەدەکەن لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕەوشتی و پەروەردەیی" هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای عێراقی.

.

هاوکات وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ڕاسپێردراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوینی هونەریی پێویست بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

.

دەقی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە پێی بڕگەی 59 لە دەستوری كۆماری عێراق، پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئەوەی هەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان کاریگەریی نەرێنییان هەیە لەسەر تەندروستی و ڕۆشنبیریی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی عێراقەوە، لە نێویاندا هەڕەشەی کۆمەڵایەتی و ڕەوشتیی لەسەر چینی منداڵان و گەنجان و خوێنداکرانی قوتابخانە و زانکۆکان، لەسەر ئاستی پەروەردە و خوێندن، بڕیاری دا بە:

.

یەکەم: دواكاری ئاڕاستەی حكومەت بكرێت بۆ قەدەغەكردنی یارییە ئەلکترۆنییەکان كڕین و و فرۆشتنیان، لەوانە یاریەكانی پەبجی، فۆرتناێت و نەهەنگی شین، هەروەها ئەو یاریانەی هاوشێوەی ئەوانن لە بەر ئەوەی كاریگەرێكی نەرێنیان هەیە لەسەر هەموو چینەكانی كۆمەڵگای عێراقی.

.

 دووەم: ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی گواستنەوە و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویستی هونەریی بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

.

20190417_040532-303.jpg