گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانی گەنجێکی 16 ساڵ بەهۆی ’’نەبوونییەوە’’ خۆی سوتاند و گیانی لەدەستدا

2020.07.04 - 18:48
لە سلێمانی گەنجێکی 16 ساڵ بەهۆی ’’نەبوونییەوە’’ خۆی سوتاند و گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

لە گەڕەکی سەرکارێز لە شاری سلێمانی، مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵان خۆی سوتاند و گیانیلەدەستدا، بەوتەی شاتەیحاڵەکانیش گەنجەکە بەهۆی نەبوونی و خراپی دۆخی داراییەوە ئەو کارەی کردووە.

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری سلێمانی، گەنجێکی 16 ساڵ ئاگری کە خۆی بەرداوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

 

وتیشی: "گەنجەکە لە دوکانیکی فیتەری شاگرد بووە و لە کەلاوەیەکی نزیک دوکانەکە ئاگری لە خۆی بەرداوە، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانیش، بەهۆی خراپیی بژێوی ژیانیانەوە خۆی سووتاندووە".

 

ئەمە دووەم ڕووداوی هاوشێوەیە لەماوەی هەفتەیەکدا لەشاری سلێمانی ڕوودەدات و هەفتەی رابردووش، پیاوێکی تەمەن 29 ساڵ لەباخی گشتی خۆی سوتاند و گیانیلەدەستدا.