گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مرۆڤ تووشى نەخۆشى دەكات؟

لەدوای هۆشداری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێکی نوێ لە جیهاندا.. چين دڵنيايى دەدات چونکە ’’نوێ نييە و بەئاسانى ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ’’

2020.07.04 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای هۆشداری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێکی نوێ لە جیهاندا.. چين دڵنيايى دەدات چونکە ’’نوێ نييە و بەئاسانى ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ’’

ناس کورد-

وەزارەتى كشتوكاڵ و كاروبارى دێهاتەكان لە چين دڵنيايى لەو ڤايرۆسە دەدات كە لەماوەى ڕابردودا دەركەوت و بە G4 ناسراوە و دەڵێت، نوێ نييە و بەئاسانيش ناگوازرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە تیمێکی زانایانی چین بڵاویانکردەوە، هۆشداری درابوو لە ڤايرۆسێكى نوێى ئەنفلۆنزاى بەراز بەناوى "G4" كە دەتوانێێت بەشێوەيەكى گەورە مرۆڤ توشبكات و ئەگەرى هەيە ببێتە پەتايەكى تر.

 

بەڵام وەزارەتى كشتوكاڵى چين لەبەياننامەيەكدا ڕايگەياندوە، بڵاوكردنەوەى ئەو لێكۆڵينەوەيە لەلايەن ڕاگەياندنەكانەو زيادەڕەوى تێدا كرابوو وە پشت بە هيچ ڕاستيەك نەبەستراوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، پرۆسەى وەرگرتنى نمونەكان لە لێكۆڵينەوەكەدا زۆر بچوك بوون بەشێوەيەك كە ناتوانن ڕاستيەكان ئاشكرا بكەن، هەروەها پەڕاوى لێكۆڵينەوەكە بەڵگەى تەواوى تێدا نييە لەسەر ئەوەى كە G4 بووە بە نەوەيەكى ڤايرۆسى گواستراوە لەنێوان بەرازدا.

 

وەزارەتى كشتوكاڵى چينى تەئكيديشى كردوەتەوە، لەگەڵ كەرتەكانى بەخێوكردنى بەراز و تەندروستى گشتى و پزيشكان ڤێتێرنەرى چينى و شارەزايان و گەورە زانايان لەو بارەيەوە كۆبونەتەوە و هەموان هاوڕابوون لەسەر ئەوەى كە ڤايرۆسەكە نوێ نييە و ئەو نەوەيەى ڤايرۆس لەساڵى 2011 ەوە  بەردەوام لەژێر چاودێريدايە لەلايەن رێكخراوى تەندروستى جيهانى و ئاژانسەكانى چينەوە.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، ڤايرۆسى G4 بەشێوەيەكى چالاك لە لەشتى مرۆڤدا زياد ناكات و گەشە ناكات، هەروەها نابێتە هۆى توشبوون بە نەخۆشى.