گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕونکردنەوە لەسەر ’’دواکەوتنی کاتی دابەشکردنی موچە’’ دەدات

2020.07.04 - 15:51
وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕونکردنەوە لەسەر ’’دواکەوتنی کاتی دابەشکردنی موچە’’ دەدات

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕەت دەکەنەوە. 

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته‌ راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15ی تەموزی 2020 موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە و ده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت. 

 

بەپێی دواین خشتەى وەزارەت، سبەینێ ڕۆژی یەک شەممە و دووشەممە، 5ی تەموزی 2020، موچەی وەزرارەتی شەهیدان / کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.  


هەروەها ڕۆژی سێشەممە، 7ی تەموزی 2020، موچەى وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاوڵاتی/ زیندانی سیاسی کە شایستەیان ماوە، هەروەها دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت.  


ڕۆژی چوارشەممەش، 8ی تەموزی 2020، موچەی وەزارەتی پەروەردە / دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، ڕۆژی پێنج شەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە / ناوشار خەرج دەکرێت.