ناس کورد-
وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوە گشتییەکانى 12ى ئامادەیی لەوادەى خۆیدا بەڕێوەدەچن و دواناخرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە ئەمڕۆ شەممە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکان رۆژى 11 ى ئەم مانگە دەستپێدەکەن بە رێنمایی تەندروستییەوە.
وتیشى، "تاقیکردنەوەمان رۆژى هەشتى مانگى داهاتوو کۆتایی دێت".
ئالان حەمە سەعید باسى لەوەشکرد، بۆ یەکەمجار پاش راگەیاندنى ئەنجامەکان پاش دوو کاتژمێر خوێندکار دەتوانێت پەڕەى سۆماى تایبەت بە دەرەنجامەکانى خۆى ببینێت.
ئەوەشى خستەڕوو، پێویستە خوێندکاران ماسک بەکاربهێنن لەکاتى تاقیکردنەوەکاندا، بەڵام بابەتى دەستکێش ئارەزوومەندە
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى پەروەردە، لەکۆى 162 هەزار و 668خوێندکار، ئەمساڵ 144142 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوەکان دەکەن.
لەبارەى دەستپێکردنى ساڵى نوێی خوێندن لەوادەى خۆیدا، وەزیرى پەروەردە ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتى پلاندانانى وەزارەتیان راسپاردووە چەند بژاردەیەکیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەى بخرێتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران تا بڕیار لەسەر یەکێکیان بدرێت.