گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمی گۆڕانکاری لە دوو پۆستی تری باڵای ئەمنیدا کرد

2020.07.04 - 14:04
مستەفا کازمی گۆڕانکاری لە دوو پۆستی تری باڵای ئەمنیدا کرد

ناس کورد-

لە زنجیرە گۆڕانکارییەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستە باڵاکانی حکومەتى عێراق، بڕیار درا بە دانانی دوو کەسی تر بۆ پۆستی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکى دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی.

 

ئەمڕۆ شەممە، 4ی تەموزی 2020، قاسم ئەعرەجی لە شوێنی فالح فەیاز بە ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی دانرا، هاوکات عەبدولغەنی ئەسەدیش کرا بە سەرۆکى دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، پێشتر فالح فەیاز ئەو پۆستەشی بەڕێوەدەبرد.

 

ئەو گۆڕانکارییانە بەشێکن لە زنجیرە گۆڕانکارییەک کە کازمی دەستی پێکردووە بۆ گۆڕینی چەندین بەرپرسی باڵای ئیداری و سەربازی حکومەت، بەپێی زانیارییەکان، جاسم محەمەد لامی و عەبدولوەهاب مەعد عەبدولوەهابیش کراون بە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران.

 

پێشتر کازمی پۆستەکانی سەرۆکى دەزگای دژە تیرۆر، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، وتەبێژی حکومەت و دیوانی وەقفی سونی و شیعی و چەند پۆستێکی تردا کرد.