لە ڤیدیۆکەدا سەر ڕووی مەریخ لە چەند ڕوویەکەوە دەردەکەوێت، دواتر دەچێتە سەر چاڵێکی سەهۆڵین لەسەر مەریخ کە ناوی "کورولیوف"ـە، چاڵەکە کەوتووەتە ناوچەیەکی مەریخ کە پێی دەوترێت زەوی باکوری نزم لەسەر مەریخ، پانییەکەى 82 کیلۆمەترە و قوڵییەکەى 1.6 کیلۆمەترە، زەوییەکەى بە بەفر و سەهۆڵ داپۆشراوە.