گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە شێت و خەواڵوو ناویان دەبات

ترەمپ دوو بەهێزترین ركابەری خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دیاریكرد

2019.04.17 - 15:33
ترەمپ دوو بەهێزترین ركابەری خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دیاریكرد

ناس كورد-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە تەنزەوە باس لە ڕكابەرەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە ساڵی 2020 دەكات و لەو بڕوایەدایە هەریەك لە جۆزیف بایدن، جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا و بێرنی ساندەرزی سیناتۆری دیموكراتەكان ركابەری بەهێزی ئەو بن.

.

ترەمپ، لە نوێترین تویتیدا ڕایگەیاندووە"وا بزانم دوو ركابەرە سەرەكییەكەی هەڵبژاردنی داهاتوو لە بەرامبەر خاوەن باشترین ئابووری لە مێژووی وڵات و چەندین دەستكەوتی گەورەتر، هەریەك لە بێرنی ساندەرزی شێت و جۆ بایدنی خەواڵووە".

.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردووە: "من بۆ ركابەری بەرامبەر هەر كەسێك ئامادەم.. خوا رەحمیان پێبكات".

.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە لە ساڵی 2020 دا ئەنجام بدرێت، پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 20 كەسایەتی خۆیان كاندید بكەن و كێبركێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

.

جۆ بایدن و بێرنی ساندەرز، هەردووكیان لەسەر پارتی دیموكراتخوازەكان خۆیان كاندید دەكەن، بەڵام سەرەتا دەبێت لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی ناوخۆی حزبەكانیان وەك كاندیدی فەرمی هەڵبژێردرێن.

.

بێڕنی ساندەرس، سیناتۆرە لەسەر ویلایەتی فیرمۆنت، سۆسیالێستێكی دیموكراتە، 43% دەنگی هێنا لە هەڵبژاردنە بەراییەكانی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆمار لە 2016، و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە.

.

جۆ بایدن تەمەنی 76 ساڵە، و جێگری سەرۆكی پێشووە، و بەپێی پێشبینیە سەرەتاییەكان شیاوترین كاندیدە بۆ ئەو پۆستە.

.