گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین فرۆشتن و سەربڕینى مریشک و پەلەوەر لە بازاڕ و کێڵگەکان قەدەغە دەکات

2020.07.04 - 10:10
چین فرۆشتن و سەربڕینى مریشک و پەلەوەر لە بازاڕ و کێڵگەکان قەدەغە دەکات

ناس کورد-

 

حكومەتی چین كڕین و فرۆشتن و سەربڕینیمریشک و پەلەوەرى لە کێڵگە پەلەوەرییەکان سنوردار كرد و هەنگاو بۆ قەدەغەكردنی دەنێت، ئەوەش وەك گرتنەبەری ڕێوشوێنێك بۆ تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسەكان و ئەو هەنگاوەش بەلای ئاژەڵپارێزانەوە پێشوازییەكی گەرمی لێكراوە.

 

 

حكومەتی چین بڕیاریداوە وردە وردە سەربڕین پەلەوەر و مریشك لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان و یاخود فرۆشتنیان لە بازاڕەكاندا قەدەغە بكات، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەی كە ئەو وڵاتە گرتویەتیە بەر بۆ چاودێری كردنی چڕوپڕی بازاڕی كۆفرۆشی تایبەت بەفرۆشتنی خۆراك، دوای بڕیاری قەدەغە كردنی فرۆشتنی ئاژەڵی كێوی و بەماڵێكردنیان.

 

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ، چین شۆ بەرپرس لەئیدارەی نیشتیمانی ڕێكخستنی بازاڕە بازرگانیەكان ڕایگەیاند، وڵاتەكەی سنور بۆ  بازرگانیكردنی  بڕیاریداوە وردە وردە سەربڕین پەلەوەر و مریشك لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بەپەلەوەر و سەربڕینیەوە دادەنێت،هانی سەربڕینی بەكۆمەڵی ئەو پەلەوەرانە لەشوێنێكی دیاریكراودا دەدات كە زۆر شیاو بێت و وردە وردەش  بڕیاریداوە وردە وردە سەربڕینى پەلەوەر و مریشك لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان دادەخات.

 

كڕین و سەربڕینى پەلەوەر و مریشك لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان كە قەفەسی زۆری تێدایە و پەلەوەری تێدا بەخێو دەكرێت یەكێكە لەپیشە باوەكان لەچیندا و زۆر جار بەبەرچاوی كڕیارەكەوە پەلەوەرەكە سەردەبڕدرێت، هەندێك لە كڕیارەكانیش جۆرە باڵندەیەك هەڵدەبژێرین بۆ ئەوەی خۆیان سەریببڕن و دەیبەنە ماڵەوە و چونكە پێانوایە لەماڵەوە خۆیان سەریببڕن گۆشتەكەی تازەترە.

 

کێڵگە پەلەوەرییەکان تەنها تایبەت نین بە فرۆشتنی مریشك و پەلەوەری دیكە، بەڵكو زۆرجار مار و ئاژەڵە دەریایەكانی دیكە و ئەوانەش كە لەئاو وشكایدا دەژین لەگەڵ چەندین جۆری دیكەی پەلەوەر و ئاژەڵی جۆراوجۆری تیادا دەفرۆشرێن.

 

ئەو بەرپرسەی چین باسی لەوەكردووە، حكومەتە خۆجییەكانی وڵاتەكەی چاودێریكردنی بازاڕی كۆمەڵفرۆشی كشتوكاڵی توندوتر دەكاتەوە كە ئەو بازاڕە زیاتر لە70% گۆشتی کێڵگە پەلەوەرییەکان و خۆراكە دەریاییەكان و سەوزەواتەكانی تیادا دەفرۆشرێت.

 

ئەو هەنگاوەی چین بۆ سنوردارکردنى كڕین و فرۆشتن و سەربڕینی پەلەوەر لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بەلای ئەوانەوە كە بەرگری لەمافی ئاژەڵان دەكەن پێشوازییەكی گەرمی لێكراوە.