ناس کورد-
زیاتر لە 57 هەزار حاڵەتی نوێى ڤایرۆسى کۆرنا شەوی هەینی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆمار كرا، ئەوەش وایكردووە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بخرێتە ناو هێڵی سووری مەترسیدارەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تۆماركردنی ئەو ژمارەیەى توشبوون بە کۆرۆنا، بەرزترین ئاستە تا ئێستا لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە تائێستا.
بەپێی ئامارەكانی زانكۆی جۆنز هۆبكنز، كە یەكەمین سەرچاوەی متمانەپێكراوی ئەو وڵاتەیە بۆكۆكردنەوەی زانیارییەكان لەسەر نەخۆشییەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا 57 هەزار و 683 حاڵەتی توشبوون تۆمار كراوە لەگەڵ 728 حاڵەتی مردندا و بەوەش ژمارەی سەرجەم ژمارەی مردوان مردن لە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتووەتە 129 هەزار و 405 حاڵەت.
بەپێی وتەی ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریكی بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان زۆرترین تۆمار كردنی ژمارەی توشبووانی نوێ بەڤایرۆسەكە كەوتووەتە باشوور و خۆرئاوای ئەمریكاوە ئەمەشە وای لێكردووە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بخرێتە ناو هێڵی مەترسییەوە.
بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی زۆری توشبووانەوە هەندێ ولایەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا هەڵگرتنی بەربەستەكان خاو بكاتەوە كە بۆ ڕێگری كردن لەتەشەنەسەندنی پەتاكە گرتبویەبەر.
پێشتریش حاكمی ویلایەتی تەكساس پۆشینی دەمامکى كردە ناچاری لەشوێنە گشتیەكان بەتایبەت لەچەند ناوچەیەكی باشووری ویلاتەكەیدا كە هەڵكشانەكە زیاتر ڕووی تێكردووە.
ئەو وڵاتە پێدەنێتە كۆتایی هەفتەیەكی هەستیارەوە بەهۆی هاتنی یادی جەژنی نیشتیمانی لە4 تەمموزەوە كە زۆربەی خێزانەكان دیدار دەكەن و یەكتر دەبینن و كۆدەبنەوە، ئەوەش لەبارودۆخێكی نوێكردنەوەی سەپاندنەوەی ڕێوشوێنە پێویستەكان لەچەند ناوچەیەك و ڕاگرتنی هەڵگرتنی بەربەستەكان لەچەند ناوچەیەكی دیكە بەهۆی هەڵكشانی زۆری ژمارەی توشبووانەوە.