گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی بەریتانی: چەند جۆرە سەگێك دەتوانن بۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن

2020.07.03 - 23:29
توێژینەوەیەکی بەریتانی: چەند جۆرە سەگێك دەتوانن بۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن

ناس کورد- 

كۆمەڵەیەكی خێزخوازی بەریتانیا دەڵێت، توێژینەوەیەكیان لەسەر شەش جۆری سەگ ئەنجامداوە و بەو ئاكامە کە گەیشتوون سەگەكان توانیویانە بەشێوەیەكی زۆر باش بۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ ئاشكرا كردنی توشبووانی ڤایرۆسەكە.

 

كلێر گیست، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمەڵەكە دەڵێت، سەگەكان دەتوانن ئاماژەی بۆنكردنی ڤایرۆسەكان دەرببڕن.

 

پێشتریش ئەو كۆمەڵەیە ڕاهێنانی بەچەندین سەگ كردووە بۆ شوێنكەوتنی بۆنی نەخۆشی مەلاریا و شێرپەنجە و نەخۆشی پاركینسۆن.

 

گیست ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، توێژینەوەكە بەشێوەیەكی زۆر باش بەڕێوەچووە و هەموو ئاماژەكان مژدەی ئەو ڕاستیە دەدەن كە ئەنجامێكی ئەرێنی هەیە.

 

پێشتریش ڕاهێنان بەسەگی جۆری نۆرمان، دیگبی، ستۆرم و ستار كراوە بۆ بۆنكردنی ڤایرۆس لە دەستکێش و كەمامەی كارمەندانی دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی لەندەن و ئاكامی ئەو كارەش ئەرێنی بووە.