گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بڕیاریدا دەرمانە ڕووسییەکە بۆ توشبووانی كۆرۆنا بەكاربهێنێت

2020.07.03 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بڕیاریدا دەرمانە ڕووسییەکە بۆ توشبووانی كۆرۆنا بەكاربهێنێت

 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە دەرمانە ڕووسییەکە كە بۆ چارەسەری پەتای كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت، بەشێوەیەكی ئەزموونی بەكاربهێنن و پێشوازیش لەهەر كۆمپانیایەكی ئەهلی و حكومیش دەکەن کە هاوردەی عێراقی بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی سپوتێنگی ڕایگەیاندووە، عێراق چارەسەری ئەفافیری ڕووسیی بەشێوەیەكی ئەزمونی بۆ چارەسەری پەتای كۆرۆنا بەكار دەهێنێت كە ناوی ئەو چارەسەرە زانستیە و بازرگانی نیە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، عێراق كێشەی هاوردەكردنی چارەسەرەكەی نیە لەڕێگەی كۆمپانیای حكومیەوە بێت یاخود ئەهلییەوە، ئەوەش بۆ وەزارەتی تەندروستی دەگەڕێتەوە.

 

جەختی لەوەش كردووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی پێشوازی لە هەر لایەك دەكات ئەو جۆرە چارەسەرە ڕووسیە بۆ عێراق هاوردە بكا،ت بەپێی ڕێوشوێنە نێو دەوڵەتیەكانی پیشەسازی دەرمان.

 

باسی لەوەش كردووە، تا ئێستا هیچ ڤاكسین و چارەسەرێك لەجیهاندا تەنانەت بەڕووسیاشەوە نیە و ئەوەی ڕووسیاش بۆ ئەزموونیە.

 

پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، كۆمپانیایەكی ئەهلی عێراق دەستی كردووە بە دروستكردنی دەرمانێكی چارەسەری ڕووسیی كەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.