گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباردا ئەفسەرێک و دوو کارمەندی پۆلیس برینداربوون

2020.07.03 - 16:23
هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباردا ئەفسەرێک و دوو کارمەندی پۆلیس برینداربوون

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ئەفسەرێک و دوو کارمەندیان برینداربوون و ئاماژەی بەوەشکردووە،  تۆمەتبارەکان پێشینەی تاوانیان هەبووە و تەقەیەکی زۆریان کردووە.

 

ئەمڕۆ هەینی 3ی تەموزی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: " کاتژمێر 2:30 خولەکی شەوی ڕابردوو دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف "75"ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردبوو و رووبەڕووی پۆلیس ببوونەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەوکاتەدا ئەفسەرێك و دوو كارمەندیش زۆر بە بوێرانە و سەرەڕای برینداربوونیان، توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیریان بكەن.

 

ڕونیشیکراوەتەوە، دوو تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەست بەسەر چەكەكان و ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا، ئێستاش تۆمەتباران بەپێی ماددە (405/31) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.