گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەناو ئۆتۆمبیلى ڕێکخراوەکەدا لەگەڵ ئافرەتێک سێکسیان کردبوو

نەتەوە یەکگرتووەکان سزای دوو کارمەندی خۆی دەدات بەهۆی تێوەگلانیان لە ڕەفتارێکی ئابڕوبەر

2020.07.03 - 14:20
نەتەوە یەکگرتووەکان سزای دوو کارمەندی خۆی دەدات بەهۆی تێوەگلانیان لە ڕەفتارێکی ئابڕوبەر

ناس کورد-

ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان سزای دوو کارمەندی سەر بە نووسینگەی خۆی لە ئیسرائیلدا بە هۆی تێوگلانیان لە ئەنجامدانی ڕەفتارێکی ئابڕوبەرانە.

 

ستیڤان دۆجاریک، وتەبێژی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "پاش تێوەگلانی دوو کارمەند لە ڕەگەزی نێر سەر بە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارى (تەل ئەبیب)ی پایتەختی ئیسرائیل لە کارێکی سێکسی ئابڕوبەر لەناو ئۆتۆمبێلى ڕێکخراوەکەدا، بڕیارماندا ئەو دوو کەسە بەبێ هیچ شایستەیەکی دارایی ڕەوانەی ماڵەوە بکرێن تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت". 

 

هەفتەی ڕابردوو گرتە ڤیدیۆیەکی کارمەندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ ئافرەتێکدا لە ناو ئۆتومبێلێکی سەر بە نەتەوە یەگرتووەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری (تەل ئەبیب) بڵاوبووەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

 دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە دۆجاریک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەو ڕەفتارە ئابڕوبەرە نیشاندا وتی :  "ئەو ڕەفتارە بە پێچەوانەی هەموو ئەو پرنسیپانەوەیە کە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەرۆشدان بۆ بنبڕکردنی ڕەفتاری لەو شێوەیە".

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ڕەخنە ئاڕاستەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە کراوە لەوەی کە کارمەندانی ڕێکخراوەکە تۆمەتبارن بە تێوگلان لە قۆستنەوەی سروشتی کارەکانیان بۆ ئەنجامدانی سێکس.