گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’هەوڵى لێپرسینەوەى دەدەن ’

پەرلەمانتارێکى حیکمە: فراکسیۆنە گەورەکانى پەرلەمان لە کازمى هەڵگەڕاونەتەوە

2020.07.03 - 13:35
پەرلەمانتارێکى حیکمە: فراکسیۆنە گەورەکانى پەرلەمان لە کازمى هەڵگەڕاونەتەوە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى ڕەوتى حیکمە ڕەخنەى لەو جوڵە پەرلەمانییە گرت کە لە ئارادایە بۆ میوانداریکردنى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ناکرێت بەرپرسیارێتى هەڵە و کەموکورتییەکانى حکومەتەکانى پێشوو  بخرێتە ئەستۆى کازمى.

 

عەلى بەدیرى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى ڕەوتى حیکمە رایگەیاند، جێى سەرسوڕمانە هەر ئەو فراکسیۆنە گەورانەى پەرلەمانى عێراق کە پاڵپشت و پشتیوانى کازمى بوون بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە ئێستادا لێى هەڵگەڕاونەتەوە و هەوڵ بۆ بانگێشتکردنى دەدەن بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوەى.

 

بدیرى سەرسوڕمانى خۆى لە هەڵگەڕانەوەى فراکسیۆنە گەورەکان لە کازمى دەربڕى و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو جۆرە هەوڵانە هەڕەشە لە بنیاتنانى دەوڵەتێکى جێگیر دەکەن لە عێراقدا.

 

پەرلەمانتارەکەى ڕەوتى حیکمە رونیکردەوە "هاوپەیمانێتى فەتح پشتیوانى کازمى بوون بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکوەزیرانى، ناشکرێت هەڵە و کەموکورتییەکانى حکومەتەکانى پێشوو بخرێتە ئەستۆى مستەفا کازمى بەتایبەتى لە سێکتەرى تەندروستیدا".

 

بدیرى ئەو جوڵەیەى پەرلەمانى بە ئاراستەى لێپرسینەوە لە کازمى بە روداوى ئۆپراسیۆنى دەستگیرکردنەکەى دۆرە گرێدا و  جەختى کردەوە "هەنگاوێکى چاوەڕواننەکراو بوو لە کازمییەوە و وەک بەزاندنى هێڵى سور وابوو".

 

وتیشى " بەهۆى ئەو کارەوە کازمى روبەڕووى چەندین کێشەى تر دەبێتەوە".