ناس کورد-
لەدوای کۆبوونەوەی دوو شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگریی عێراق، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی کاراکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا و چۆنێتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پاشماوەکانی داعش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای لایەنی عێراقی سەردانی بەغدایان کرد، شانده‌كه پێکهاتبوون له هه‌ریه‌ك له فەریق جەمال محه‌مه‌د ئێمنکی، سه‌رۆكی ئه‌ركان و فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک له ئەفسەرانی باڵای وه‌زاره‌ت".
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گه‌یشتنیان بۆ به‌غدا، شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ کرا لەبارەی کاراکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری هاوبەش و ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهەنگی هاوبه‌ش كه پێشتر له نێوان هەردوولادا هه‌بوون، هەروەها باس له چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش له ناوچه جێناكۆكه‌كان كرا به‌تایبه‌ت كه ئێستا مه‌ترسیه‌كانی تیرۆریستانی داعش زیایكردووهو هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچەكانی مادده‌ی 140.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیدار‌و کۆبوونەوەکان و وا بڕیاریشه له کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بکات.