گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

سەرۆکی یۆڤانتۆس چارەنووسی ئالێگریی یەکلاکردەوە

2019.04.17 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی یۆڤانتۆس چارەنووسی ئالێگریی یەکلاکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس چارەنووسی لە لێدوانێکیدا چارەنووسی ئالێگری راهێنەری یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو دوپاتکردەوە.

.
پاش ئەوەی لەسەر دەستی ئەیاکس ئەمستەردام، یۆڤانتۆس لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرایە دەرەوە، ڕاستەوخۆ دەنگۆی دورخستنەوەی ئالێگری راهێنەری یانەکە بڵاوبوەوە.

.

بەڵام ئەندرێ ئانێلی سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس بەزوویی هاتە دەنگ و سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە دوورخستنەوەی ئەلێگری دەکەن.

.

سەرۆکی یۆڤانتۆس دوپاتیکردەوە کە وەرزی داهاتوو بە بەهێزتر دەگەرێنەوە بۆ رکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ و وتیشی: " بە دڵنیاییەوە ئالێگری لەسەر کورسی راهێنەران دەبێت و هیچ بیرۆکەیەک نیە بۆ دورخستنەوەی".

.

هاوکات ئالێگری راهێنەری یانەکە، پاش کرانە دەرەوەی یانەکەی لە چامپیۆنز لیگ دوپاتیکردەوە کە ئەو لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

.