ناس کورد- محەمەد عومەر
لیوایەکى پاسەوانى سنورى عێراق لە سێ ناوچەى سنورى زاخۆ جێگیرکران و ئاڵاى عێراقیان لەشوێنى جێگیربوونیان هەڵکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دلشێر عهبدولستار، بهڕێوبهری ناحیهی باتیفا لە لێدوانێکى بۆ ناس کورد رایگەیاند "لە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە لیوایەکى پاسەوانى سنورى عێراق لە چیاى شابانى و سنورى هەردوو ناحیەى دەرکار و باتیفا جێگیرکران".
بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى ناس کورد هاوکات لەگەڵ هێزە عێراقییەکە هێزێك له فهرماندهی پێشمهرگه له دهۆکیش لەو سنورە جێگیرکراوون بەڵام تەنها ئاڵاى عێراق لەو شوێنانە هەڵکراوە.
ناس کورد زانیویەتى جێگیرکردنى هێزە عێراقییەکە بۆ سنوردانانە بۆ پێشڕەوییەکانى سوپاى تورکیا لەو ناوچەیە و لەدواى کۆبوونەوەیەکى نێوان فەرماندەکانى هێزى سنورى عێراق و فەرماندەکانى پێشمەرگە لە دهۆک لە ئۆتێل ریکسۆس هێزە عێراقییەکە جوڵەى پێکراوە بۆ ئەو سنورە.
سەرچاوەیەکیش بۆ ناس کورد جەختى لەسەر ئەوە کردەوە لە کۆبوونەوەکەى ئۆتێل ریکسۆس گفتوگۆ لەبارەى ئەو سنوربەزاندنەى وڵاتى تورکیا کراوە بەتایبەت لەسنورى هەردوو قەزاى زاخۆ و ئامێدى کە هاووڵاتیانى مەدەنى کراونەتە ئامانجى لەشکرکێشییەکە و ئهمڕۆش له زاخۆ دهستیان به جموجۆڵى هاوبهش كرد ووە.