گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمى کوردستان؛ لە 24 کاتژمێرى رابردوو 259 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

2020.07.01 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمى کوردستان؛ لە 24 کاتژمێرى رابردوو 259 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى 24 کاتژمێرى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆناى لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 259 توشبووى نوێ تۆمارکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2312 پشکنینى نوێ لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە بەمجۆرە: ٧٧٣ هەولێر، ٦٧٥ سلێمانی، ٥٥٦ دهۆك، ٢٥٢ گەرمیان، ٥٦ هەڵەبجە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى 24 کاتژمێرى توشبوون بە ڤایرۆسەکە خراوەتەڕوو کە بریتی بووە لە (٢٥٩ توشبوی نوێ) بەمجۆرە "٨٠ هەولێر، ٩٢ سلێمانی ، ٦٩ گەرمیان، ١٨ هەڵەبجە".

 

لەبارەى ژمارەى توشبووە چاکبووەکانیش راگەیەندراوەکە ئاماژە بە چاکبوونەوەى 223 توشبووى کۆرۆنا دەکات بەمجۆرە "٣٨ هەولێر، ١٦٩ سلێمانی-لە ماوەی ١٤ رۆژدا،  ١٤ گەرمیان، ١ دهۆك،١ هەڵەبجە".

 

لەبارەى ئەو توشوبووانەش کە گیانیان لەدەستداوە راگەیەندراوەکە ئاماژە بە گیانلەدەستدانى 6 توشبوو دەکات بەمجۆرە: ١ هەولێر، ٣ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین.

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئامارى گشتى توشبووان و چاکبوون و گیانلەدەستدانى بەمجۆرە دیارى کردووە:

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ١٦٧٠٤ هاوڵاتی  (١٥٣٧٨ دەرچوو)

پشکنین ١٣٦٥٥٧  (٦٢٥٥٤ هەولێر، ٤٢٩٩٦ سلێمانی، ٢٩٨٩٩ دهۆك، ١١٠٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٦٤٠٣    (١٤٦٠ هەولێر، ٤٥٧١ سلێمانی، ١٧٤ دهۆك، ١٩٨ هەلەبجە)

چاکبوون ٢٠٧٨    (٨٦٦ هەولێر، ١٠١٥ سلێمانی، ١٤٠ دهۆك، ٥٧ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤١١٢  (٥٦٧ هەولێر، ٣٣٧٤ سلێمانی، ٣٤ دهۆك، ١٣٧ هەلەبجە)

مردن ٢١٣  (٢٧ هەولێر، ١٨٢ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)