گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 51 هەزاری تێپەڕاند و مردووانیش دوو هەزار

2020.07.01 - 15:57
توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 51 هەزاری تێپەڕاند و مردووانیش دوو هەزار

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆ چوارشەممەى تایبەت بە دۆخی کۆرۆنا لە وڵات ڕاگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 378 پشکنینی کۆرۆنا کراون، سەرئەنجام دوو هەزار و 415 توشبووی نوێ تۆمار کراون.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 51 هەزار و 524 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون؛

بەغدا\ڕەسافە: 341

بەغدا\کەرخ: 235

بەغدا\ شاری پزیشکی: 42

نەجەف: 165

سلێمانی: 181

هەولێر: 58

دهۆک: 1

کەربەلا: 115

کەرکوک: 75

دیالە: 68

واست: 123

بابل: 131

بەسرە: 173

میسان: 93

دیوانیە: 185

زیقار: 252

ئەنبار: 8

نەینەوا: 20

سەڵاحەدین: 38

موسەنا: 111

 

هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، 107 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراون و کۆی گشتیی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و پەنجا کەس.

 

هاوکات هەزار و 507 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، کۆی گشتی چاکبووەکانیش لە عیراق گەیشتە 24 هەزار و 267 حاڵەت.