گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى پەیوەندی و ڕاگەیاندنی پەرلەمان زانیاری ئاشکرا دەکات

کۆمپانیاکانی مۆبایل ’’پارەى کارتیان لەسەر خەڵک زیادکردووە بەڵام نەیداوەتەوە بە حکومەت’’

2020.07.01 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیاکانی مۆبایل ’’پارەى کارتیان لەسەر خەڵک زیادکردووە بەڵام نەیداوەتەوە بە حکومەت’’

ناس کورد-

لیژنەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چەند ساڵە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنی مۆبایل نرخی کارتەکانیان لەسەر هاوڵاتان گران کردووە بەڵام نەشیانداوە بە حکومەت، داوای وەرگرتنی سەدان ملیۆن دۆلار قەرزی حکومەت لەو کۆمپانیایانەش دەکات کە چەند ساڵێکە لایانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسوان سالم، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەى ساڵی 2015 نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و داعش بەشێکی زۆری لە عێراق کۆنتڕۆڵکرد، بەپێی یاسای بودجەى ئەو ساڵە باجی فرۆشتنی کارتی پڕکردنەوەى باڵانسی مۆبایل لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن  زیادكرا بۆئەوەى پاڵپشتی داهاتی گشتی حكومەت بکات.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی كردووە، دوای بڕیارەکەى حکومەت، خێرا کۆمپانیاکانی مۆبایل نرخی کارتەکانیان لەسەر هاوڵاتیان زیادکرد بەڵام خۆیان تا ئێستا هیچ شتێكیان لەو باجە نەداوەتە حكومەت.

 

ڕوونیشی کردەوە کە "ئەو پارانەشی كە وەكو باج لەسەر ئەو كۆمپانیایانەن وەك قەرز كەڵەكە بوون دەگاتە نزیكەی 100 ملیار دینار، ئەوە جگە لە بوونی دەیان سكاڵای یاسایی لەدژیان هەیە كە تا ئێستا یەكلای نەكراوەتەوە بەهۆی ئەوەی فشارهەیە بۆ شاردنەوەی كاری ئەو كۆمپانیایانە."

 

كلدانی باسی لەوەش كردووە، كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن (مۆبایل) زۆر بە خاوی ئەو قەرزانە دەدەنەوە بۆ ئەوەی دانەوەیان بكەوێتە كاتێكی نادیارەوە هەرچەندە عێراقیش بەدۆخی قەیرانی دارایی تێپەڕدەبێت و گەر ئەو قەرزانە بدرێنەوە بەحكومەت ئەوا بۆ باشكردنی ژیانی خەڵكی و دۆخی ئابووری سودیان لێدەبینرێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە داواش دەكات سەرۆكوەزیران دەستوەردانی جدی بەپەلە لەو پرسەدا بکات بۆ ئەوەی عێراق هەرچۆنێك بووە بتوانێت پارە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران و هەروەها بۆ قەرەبوو كردنەوەی چەند كارێكی دیكە بەدەستبهێنێت.

 

كلدانی ئەوەشی خستە ڕوو، لەساڵی 2004ەوە چەند قەزرێكی دیكە لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن هەن و نەدراونەتەوە بەهۆی ئەوەی ئەو كۆمپانیایانە یاری بە كات دەكەن و بەپێچەوانەوە لەوڵاتانی جیهاندا كۆمپانیاكان خۆیان داوا لەحكومەت دەكەن و كاروباری قەرزەكانیان بۆ ڕێكبخاتەوە.

 

 

هاوكات عودەی شەعلان ئەبو جون، ئەندامی هەمان لیژنە ڕایگەیاندووە، چەند دەزگایەكی جێبەجێكاری حكومیش لەپستەوەی ئەو كۆمپانیایانەوەیە و هانیان دەدات بۆ ئەوەی بڕیارەكانی حكومەت جێبەجێ نەكەن و قەرزەكانیان نەدەنەوە.

 

جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ساڵی 2004ەوە چەند كێشەیەك لە خزمەتگوزارییەكانیاندا هەیە وەكو پچڕانی پەیوەندیەكان و خشە خش تا ئێستا چارەسەریان نەكردووە و هیچ یەكێك لەو كۆمپانیانەش دان بە خراپی خزمەتگوزاریەكانیاندا نانێن كە زۆرجار گرفت بۆ بەكارهێنەران دروست دەكەن.