ناس کورد-
سەرباری بەرزبوونەوەی هاواری نێودەوڵەتی لەزۆربونی قەیرانی مرۆیی و ئەمینی و ئابووری لە سوریا، توركیا بەردەوامە لە گرتنەوەی ئاوی ڕووباری فورات و چەند ناوچەیەك لە رۆژئاوای کوردستان بۆ یەکەمجار لە مێژوودا تووشی وشكبوون بونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا وشكبوونەوەی چەند ناوچەیەكی خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات لە سوریادا بەدەردەكەوێت.
بەرپرسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان باسی لەوەشكردووە، خەڵكی ئەو ناوچەیە بەدرێژای چەندین چاخ و سەدە پێداویستیەكانیان لەو ڕووبارە پڕكردووەتەوە بەڵام ئێستا توركیا چەندین بەنداوی لەسەر دروستكردووە و بەوەش ئاوەكە لەچەند ناوچەیەكەوە وشكی كردووە لەو خەڵكەی پێویستیان پییەتی گرتویەتەوە.
لەگرتە ڤیدیۆیەكەدا هاوڵاتیەكی ناوچەكە بەدەردەكەوێت و دەڵێت، " ئەوەتا ..! تەنانەت ئاوی ڕووبارەكەیان لێگرتوینەتەوە، بڕوانن ئەوە حاڵی فوراتە، ئەوە هەموو ڕووبارەكەیە بڕوانن..!"
The Euphrates river has provided water to the people since the beginning of civilization. Turkey with its upstream dams has intentionally decreased the water level to cause a man-made drought in Syria. pic.twitter.com/9cn1Zy9NRY
— Elham Ahmad (@ElhamAhmadSDC) June 30, 2020
توركیا تۆمەتبار دەكرێت
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی سەر بە خۆسەری ڕۆژئاواوە هۆشداری ئەوە دراوە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووباری فوراتەوە كارەساتی مرۆڤی ڕوودەدات.
خۆسەری ڕۆژئاوا باسی لەوەش كردووە، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەكەوە ناچاربوون گەیاندنی كارەبا بۆ شارو شارۆچكەكانی سەر بەو ناوچەیە كەمبكەنەوە.
خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان، حكومەتی توركیا بەرپرسیار كردووە بەگرتنەوەی ئاوەكە لەو ناوچانە و ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە ئەو ئاوەی كە ئێستا توركیا بەریدەداتەوە سێیەكی ئەو ئاوەیە كە ڕێكەوتنی نێو دەوڵەتی لەسەر كراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەنداوی تشرین كە ڕووبەرەكەی 322.30 مەتر و بەنداوی تەبەقە كە ڕووبەرەكەی 201.27 مەترە كە هەردووكیان لەسەر ڕووبارەكە بونیاد نراون هەموو ساڵێك ئاوێكی زۆر دەكێشنەوە.