گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەى ’دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکان’ ڕوونکردنەوەى دا

2020.07.01 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەى ’دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکان’ ڕوونکردنەوەى دا

ناس کورد-

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هەندێک پەیج "نوسراوێکی شێوێندراو و ساختەیان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، بەهەموو لایەک ڕادەگەیەنین ئەو نوسراوە ڕاست نییە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی تەموزی 2020، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "داواکارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە فەرمیەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبوک."

 

دەشڵێت، "دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەرونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ روبەروکردنەوەیان بە دادگاکان."