گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق بە ناچاری پێشنیازی پڕۆژەیاسای بودجەی نیو ساڵ دەكات

2020.07.01 - 09:39
پەرلەمانی عێراق بە ناچاری پێشنیازی پڕۆژەیاسای بودجەی نیو ساڵ دەكات

ناس کورد-

دوای كۆتایهاتنی وادەی ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2020، لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیاز دەكات حكومەت پڕۆژەیاسایەك بۆ تەنها شەش مانگ ئامادە بكات و ڕەوانەی پەرلەمانی بكات.

 

لە پێشنیازەکەیدا، لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای پڕۆژەیاسای بودجەى شەش مانگ دەکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و كاروبارە داراییەكانی دەوڵەت بەڕێبكرێن، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، 30 حوزەیران، وادەی یاسایی ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 كۆتاییهات بێ ئەوەی ئامادە بكرێت.

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەكە بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی  نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، لیژنەكەیان چاوەڕوانی حكومەت بوو بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا پڕۆژەیاساکە بنێرێت بەڵام دوای ئەوەی دواكەوت پێویستە حكومەت پشتببەستێتە سەر بودجەی مانگانەی كاتیی.

 

جەختیشی كردەوە، ناكرێت حكومەت پشت بە بودجەی 1ى كانونى یەكەمی ساڵی  2019 ببەستێت لەبەرئەوەی پرۆسەكانی خەرجكردن و داهات پێویستیان بە چوارچێوەیەكی یاسایی هەیە لەشێوەی یاسای بودجە، ئیدی لەڕێگەی ئامادەكردنی بودجەی مانگانە یاخود بودجەیەك بۆ نیو ساڵ و ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان تاوەکو تێیپەڕێنن.