ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م به ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، یەکێک لە تەوەرەکان، تاوتوێکردنی "پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانە سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری."
دەشڵێت، باس لە دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی دەکرێت.
هەروەها "پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج و پڕۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستانیش گفتوگۆدەکرێت."