گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆیەکی ئەڵمانی ئاشکرای کردبوو

تێكەڵكردنى گيايەك لەگەڵ قاوەدا كاريگەرى گەورەى لە بەرەنگاربونەوەى كۆرۆنا هەيە

2020.06.30 - 23:20
تێكەڵكردنى گيايەك لەگەڵ قاوەدا كاريگەرى گەورەى لە بەرەنگاربونەوەى كۆرۆنا هەيە

ناس کورد- 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ گياى "شيح" ياخود "ئارتيميسيا Artemisia"  كاريگەرى گەورەى لە ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا هەيە، بەتايبەتى ئەگەر لەگەڵ قاوەدا تێكەڵى بكەيت.

 

پێشتر سەلمێنراوە كە گياى "ئارتيميسيا" كاريگەرى دژى مەلاريا هەيە و پزيشكان ماوەى 20 ساڵە مادەيەك بە ناوى "ئارتيميسنين" بۆ بەرەنگاربونەوەى مەلاريا بەكاردەهێن كە لەو گيايەوە دەرهێنراوە.

 

زانايانى پەيمانگاى "ماكس بلانك" لە بوتسدامى ئەڵمانيا و شارەزايانى زانكۆى بەرلين لە لێكۆڵينەوەيەكدا ئاشكرايانكردوە، "ئارتيميسيا" تواناى بەرەنگاربونەوەى پەتاى كۆرۆنا COVID-19 ى هەيە.

 

لاى خۆيەوە پيتەر زيبيرگر كە لەگەڵ كيرى گيلمۆر، شارەزاى كيميايى بەهاوبەشى لێكۆڵينەوەكەيان بڵاوكردوەتەوە دەڵێت: "لە لێكۆڵينەوە نوێكەدا مادەيەكمان لە گياى ئارتيميسيا دەرهێناوە و لەگەڵ ڤايرۆسەكە تێكەڵمان كردووە، بۆ ئەوەى بزانين كاريگەرى گياكە لەگەڵ ڤايرۆسەكەدا چۆنە". 

 

ڕونيشيكردوەتەوە، زانايان تووشى سەرسوڕمان بوون لەوەى كە ئەو پێكهاتەيەى گياكە كە دەرهێنراوە دژى كۆرۆنا چالاكە و وەك دژە ڤايرۆسێك كار دەكات و پێكهاتەكە بە بەكارهێنانى "ئيسانۆڵى پوخت" ياخود "ئاوى قەترێنراو" دەردەهێنرێت.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، هەروەها دژە ڤايرۆسەكە بەشێوەيەكى زۆر زيادى كردوە، ئەويش دواى ئەوەى كە مادە دەرهێنراوەكە لەگەڵ قاوەدا تێكەڵاو كراوە.

 

كلاوس ئۆستريدەر، مامۆستاى زانستى ڤايرۆسەكان لە زانكۆى بەرلينى ئازاد دەڵێت، توشى سەرسوڕمان بوون بەوەى كە مادە دەرهێنراوەكەى "ئارتيميسيا" زۆر باش كاريگەرى هەيە و بە تێكەڵكردنى لەگەڵ قاوە كاريگەريەكەى بەشێوەيەكى بەرچاو زيادى كردوە دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

هەرچى لە ئاسيا و ئەفريقا و ئەمريكاى باشورە "ئارتيميسيا" وەك دەرمان بۆ چارەسەرى نەخۆشيە "تا"كان و دژى مەلاريا بەكاردەهێنرێت، ئەو گيايە بنچينەى چارەسەرێكى تێكەڵەيە دژى مەلاريا و ساڵانە ئەو چارەسەرە بۆ مليۆنان كەسى بەتەمەن و منداڵ بەكاردەهێنرێت.

 

بەڵام پيتەر زيبيرگر ئەوەشى نەشاردەوە كە مەترسى ئەوەيان هەيە بەرگرى دژى چارەسەرەكە دروست ببێت و ئەو كەسانەى لەو ناوچانە دەژين كە مەلاريا تێياندا بڵاوە لە بەكارهێنانى چارەسەرەكە ئاگادار دەكەنەوە، چونكە پێويستە چاوەڕێ بكەن تا لێكۆڵينەوەى زياترى لەسەر دەكرێت.