ناس کورد-
دوای ڕوودانی تەقینەوەکی بەهێز لە نەخۆشخانەیەکی ناوەڕاستی تارانی پایتەختی ئێران، میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی غازەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە 17 کەس گیانیانلەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانی ئێران دەڵێن، تەقینەوەکەی نەخۆشخانەی سینا لە ناوچەى تگریچ لە باکوری تاران، شەش کەس تەنها لە ژووری نەشتەرگەری گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات حامید ڕەزا جۆدرزی، جێگری حاکمی شاری تاران ڕاگەیاندووە، تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی غازەوە ڕوویداوە، زیانێکی زۆری بە چەند باڵەخانەیەک گەیاندووە و شوشەی پەنجەرەی چەند باڵەخانەیەکی دراوسێشی شکاندووە.
ڕوودانی تەقینەوەکەی ئەمشەوی ئەو نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردووشدا، تەقینەوەیەکی دیکە هەر لە تاران ڕوویدا، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ئاماژەیان بەهیچ قوربانییەک نەکرد لەو تەقینەوەیەدا و ڕایانگەیاند، تەقینەوەکە لەشوێنێکی گشتییدا ڕوویداوە.