گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

توشبوویەکی تەمەن 17 ساڵێ کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

2020.06.30 - 22:00
توشبوویەکی تەمەن 17 ساڵێ کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، توشبوویەکی کۆرۆنای تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا چونکە پێشتر نەخۆشی شەکرەی هەبووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند: "بەداخەوە گەنجێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵە و نەخۆشی شەکرەی جۆری Type -1 لەگەڵدا بوو دوای مانەوەی 12 کاتژمێر لەنەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەر ئەمڕۆ شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چەمچەماڵ دەستنیشانکران، کە سێ پیاو تەمەن (70 - 47 - 25) ساڵ و سێ ئافرەتی تەمەن (50- 48 - 23 ) ساڵن".

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و حەوت توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ٨٨ کەس چاکبوونەتەوە و کۆی گشتیی توشبووانیش شەش هەزار کەسی تێپەڕاند.    

  

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٥٨٢ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و ٢٤٠ توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون بەمشێوەیە:  

  

(٥٨ هەولێر)  

(١١٠ سلێمانی ، ٧١ گەرمیان)  

(١ دهۆك)  

  

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٨ توشبوو چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە:  

  

(٤٩ هەولێر)  

(٣٤ سلێمانی)  

(٥ گەرمیان)  

  

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، حەوت حاڵەتی مردنیش تۆمارکراون کە شەش حاڵەتیان لە سلێمانی بوون و حاڵەتێکیش لە گەرمیان.  

  

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماری گشتی بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:  

کەڕەنتین ١٦٥٩٦ هاوڵاتی            (١٥٣٠٣ دەرچوو)  

پشکنین ١٣٤١٦٥                         (٦١٧٨١ هەولێر، ٤٢٠٦٩ سلێمانی، ٢٩٢٦٣ دهۆك، ١٠٥٢ هەلەبجە)  

تووشبوون ٦١٤٤                          (١٣٨٠ هەولێر، ٤٤١٠ سلێمانی، ١٧٤ دهۆك، ١٨٠ هەلەبجە)  

چاکبوون ١٨٥٥                  (٨٢٨ هەولێر، ٨٣٢ سلێمانی، ١٣٩ دهۆك، ٥٦ هەلەبجە)  

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٠٨٢    (٥٢٦ هەولێر، ٣٤٠١ سلێمانی، ٣٥ دهۆك، ١٢٠ هەلەبجە)  

مردن ٢٠٧                          (٢٦ هەولێر، ١٧٧ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)