گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەماشای ڤیدیۆی ساتی تەقینەوەکە بکە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە تارانی پایتەختی ئێران ڕوویدا

2020.06.30 - 20:23
تەقینەوەیەکی بەهێز لە تارانی پایتەختی ئێران ڕوویدا

ناس کورد-

تەقینەوەکی بەهێز لە ناوەڕاستی تارانی پایتەختی تاران ڕوویدا و دوکەڵێکی گەورە لە ئاسمانی شارەکە بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا هۆکارەکەى دیار نییە.

 

ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێران ئاشکرایکرد، تەقینەوەکە لە ناوچەی تگریچ ڕوویداوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین وێنە و ڤیدیۆی تەقینەوەکە بڵاوکراونەتەوە.

 

دەشڵێت، تەقینەوەکە لە نەخۆشخانەی سینا لە ناوچەى تگریچ لە باکوری تاران ڕوویداوە و بەهۆیەوە چەند باڵەخانەیەک ڕووخاون و زیانیشی گەیاندووە بە دەوروبەری خۆی.

 

هەر بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و کارمەندی تەندروستی و نەخۆش لە نەخۆشخانەکە گیریان خواردووە.