گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەمامکێکی زیرەک پەیوەست دەبێت بۆ مۆبایلەکەتەوە و هەشت زمانیشت بۆ وەردەگێڕێت (وێنە و ڤیدیۆ)

2020.06.30 - 19:08
دەمامکێکی زیرەک پەیوەست دەبێت بۆ مۆبایلەکەتەوە و هەشت زمانیشت بۆ وەردەگێڕێت (وێنە و ڤیدیۆ)

ناس کورد-

دەمامك ياخود "ماسك" بووە بە يەكێك لە پێداويستيەكانی ئێستا كە پەتاى كۆرۆناى نوێ COVID-19 بڵاوبوەتەوە، بەڵام ئەويش بەدەرنەبوو لە چونە ناو جيهانى تەكنەلۆژياوە، وەك هەموو وردەكاريەكانى ترى ژيان و كۆمپانيا تەكنەلۆژيەكان لەم بوارەشدا داهێنانيان كرد.

 

كۆمپانياى "دۆنوت ڕۆبۆتيكس"ى ژاپۆنى ئاشكرايكردوە، دەمامكێكى زيرەكيان دروست كردوە كە پەيوەست دەكرێت بە تۆڕى ئينتەرنێتەوە و هاوكارت دەبێت لە ڕێنماييەكان بۆ دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتى و پاراستنى دوورى پێويست لە كەسانى ترەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، دەمامكەكە تەنها ناتپارێزێت، بەڵكو تواناى ئەوەشى هەيە كە زمانى ژاپۆنى وەربگێڕێت بۆ هەشت زمانى تر ئەوانيش: "ئينگليزى، چينى، ئيسپانى، فەرەنسى، كۆرى، ڤێتنامى، ئەندەنوسى و تايلەندى".

 

كۆمپانياكە تەئكيديشى كردوەتەوە، بەستنى دەمامكە نوێكە واتاى ئەوە نييە نابێت دەمامى ئاسايى ببەستين، بەڵكو لەسەر دەمامكە ئاساييەكە دەبەسترێت، هەروەها دەتوانيت پەيوەستى بكەيت بە مۆبايل ياخود پاد و تابلێتەكانەوە لەرێگەى بلوتوسەوە، سەرەڕاى ئەمانەش ئەپليكەيشنى ترى تێدايە، وەك ناردن و وەرگرتنى نامە و پەيوەندى، دەشتوانيت لەرێگەيەوە دەنگەكان بەرزتر بكەيتەوە.

 

كۆمپانياكە گرێبەستێكى لەگەڵ فڕۆكەخانەى "هانيدا" لە تۆكيۆى پايەخت كردوە بۆ دابينكردنى پێنج هەزار لەو جۆرە دەمامكە تا كارمەندەكانى بەكارى بهێنن، نرخى يەك دانەش دەگاتە 40 دۆلار و پێويستيشە بەرنامەى تايبەتى لە ئينتەرنێتەوە بۆ بكڕيت

 

لاى خۆشيەوە گۆڤارى National Interest ى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، دەمامكەكە ناوى C-Mask و لە پلاستيك دروست كراوە و لەسەر دەمامكى ئاسايى دەبەسترێت.