ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، بەمزوانە ڕێکاری توند دەگیرێتەبەر بۆ سەپاندنی شکۆی دەوڵەت بەسەر خاڵە سنورییەکان و کۆنتڕۆڵکردنیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی حوزەیرانی 2020، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەى دەروازە سنورییەکانەوە.
دەشڵێت، زۆربەى داهاتی دەروازە سنورییەکان دەچوونە گیرفانی گەندەڵکاران، بۆیە حکومەت دەیەوێت شکۆی خۆی بەسەر خاڵە سنورییەکاندا بسەپێنێت.